چاویارنیوز _ دەسەڵاتی تاران بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش بۆ فێنککردنەوەی گەرمای رۆژەکە ئاو بەسەر ئەو هاووڵاتیانەدا دەبارێنێت کە بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی رابەری پێشوو، رژاونەتە شەقەمەکان، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە گەرمای رۆژ کاریان لێنەکات و سەلامەت بن.
لەتارانی پایتەخت، لەسەر بەرزکەرەوەکانەوە ئاو دەبارێنرێت بەسەر شەقام و بەشداربووەکاندا، هاووڵاتیانیش بەشێوەیەکی فراوان بەشداریی رێوڕەسمەکەن.
حکومەتی ئێران، هەموو رێگایەکی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی رێوڕەسموکە بە جوانترین شێوە بەڕێوەبچێت.
لەیەکەم رۆژی رێوڕەسمەکەدا سەرکردە و سەرۆک و لێپرسراوانی نزیکەی وڵات بەشدارییان لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە رۆژی چوارشەممە عێراق پێشوازی لەو رێوڕەسمە مێژووییە بکات و سەردانی کەربەلا و نەجەف بکات و بۆئەو مەبەستەش حکومەتی عێراق رۆژی چوارشەممەی کردووە بە پشوو لە هەشت پارێزگای عێراق.
حکومەتی ئێران کارێکی جوانی بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانی بەشداربووی رێوڕەسمی ئایەتوڵڵا خامنەیی کردووە
حکومەتی ئێران لە گەورەترین ئاستدا ماڵئاوایی لە رابەرەکەیان دەکەن و بەجۆرێک کە ئامادەکاریی تەواو کراوە
No Comment! Be the first one.