چاویارنیوز – وەفدی هەرێم، هەڵەیان کرد… زیانەکەش بۆ خەڵکی کوردستانەو هەوڵدان بۆ دروستکردنی پشتیوانی حیزبی لە حکومەتی هەرێم، هیچ پێشکەش بە خەڵک ناکات و هیچ لە واقع ناگۆڕێت.
یەک: دەبوو ئەم لیژنە پێش گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی بەغداو خستنەڕووی خواستی هەرێمی کوردستان؛ زۆرترین ڕاوێژیان کردبا بەتایبەت لەگەڵ فراکسیۆن و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی عێراق.
کە تۆ گفتوگۆت کردوە، وەڵامەکانی بەغدا باش نین، ئەوجا دێی: بۆ دروستکردنی پشتیوانی بۆ خۆت سەردانی حیزب دەکەیت و شەرحیان بۆ دەکەیت!
دوو: داواکردن و پێداگیری ڕەقەمی هەڵەیە، چۆن؟
ئەم دۆخە بەردەوام بێت، داهاتی ساڵی ئایندەی عێراق ناگاتە (٧٠ ترلیۆن) دینار، کە ڕاستەوخۆ داوای (٢٩ ترلیۆن) دینار دەکەیت بۆ هەرێم، دەترسن و ڕەتی دەکەنەوە… دەڵێن: تۆ بەچەند بەشداری!!
ئەی چیبکەین؟
لۆژیکی هاوڵاتی بوون..
دەبێت لە بری شەڕی ژمارە پێداگیری لەسەر شایستەیی بکەین، فەرمانبەرو پلە بەرزکردنەوەو خانەنشین و گرێبەست و دامەزراندن و بەنزین و نەوتی و خاوەن پێداویستی تایبەت و بەشەخۆراک و دەرمان و پرۆژە ……. هتد، لە هەرێمی کوردستان وەک شارەکانی دیکەی عێراق.
کۆی نەوتی هەرێم عێراق بیفرۆشێت، داهاتی ناوخۆی هەرێم بەپێی یاسای “ئیدارەی مالی” مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
سێ: ئێمە وەک هەڵوێست حزبیانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیە ناکەین، فراکسیۆنەکەمان پرۆژەیەکی نیشتیمانی حازرکردوە لە چوارچێوەی مافی هاوڵاتی بوون، بەم نەفەسە لە پەرلەمان کاردەکەین و ئەگەر وەفدی هەرێم جدین دەتوانین لە پێناوی خەڵک هاوکاربین و وەفدەکە سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئێمەش کۆببنەوە.
ئەوەش بزانن ئەم بودجە “البرامج والأداء” ە… لەم چوارچێوەدا هەرێم جێگا بکەینەوە.
عەلی حەمە ساڵح
No Comment! Be the first one.