چاویارنیوز _ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت: ئێمە دوایین مۆڵەت دەدەین بە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تێلیکۆم تا کۆتایی مانگی 9ی 2026 بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەکانتان.
باس لەوە دەکات، لەدوای ئەو وادەیە، سەرجەم بنکەکانی پەیوەندیکردنی کۆمپانیاکە لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق دادەخەین، بۆیە پێویستە ژمارەی کۆمپانیایەکی تری مۆڵەتپێدراو (ئاسیاسێڵ یان زەین) بۆ سۆشیال میدیا و ئەپەکانتان زیاد بکەن بۆ وەرگرتنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە.
ئاماژەی بەوە کردووە، داوا لەبەکارهێنەرانی کۆڕەک دەکەین، ئیمەیڵ یان ئەپەکانی پشتڕاستکردنەوە وەک جێگرەوە بەکاربهێنن پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکە، ئامانجی ئێمە فڕێدانی سیمکارتەکانتان نییە، بەڵکو پێدانی کاتە بە ئێوە بۆ پاراستنی مافەکانتان لەگەڵ بەردەوامبوونی رێکارە یاساییەکانمان دژی کۆمپانیاکە.
No Comment! Be the first one.