چاویارنیوز – بە وتەی پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، کۆمپانیای (ستێر گروپ)ی سەر بە مەسرور بارزانی 70٪ی داهاتی مانگانەی گومرگی سنووری هەولێر دەبات.
دکتۆر غالب محەمەد پەرلەمانتاری کوردی، لە پەیجی تایبەتی خۆی ئاشکرای کرد: تەنها داهاتی چوار سۆنەری گومرگی سنووری هەولێر (مخمور، شێراوە، خازر و دێگەلە) 1ملیار و 600 ملیۆن دینارە لە یەک مانگدا کە ئەم داهاتە 70٪ی کۆمپانیای (ستێر گروپ)ی سەر بە مەسرور بەرزانی دەیبات، تەنها 30٪ ـەکەی کە (450ملیۆن دینارە) بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، دواییش دەڵێن داهاتمان نییە بۆ مووچە.
No Comment! Be the first one.