چاویارنیوز _ روانگەی “ئیکۆ عێراق” کە تایبەت بە بنکۆڵکاری لە بواری ئابوورییدا دەڵێت: بەهۆی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، داهاتی گەنجینەی حکومەتی عێراق بە بڕی 3.36 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە نزیکەی 100.8 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا لە گەنجینەی دەوڵەت زیاددەکات.
وتیشی، ئەم هەناردەکردنەوەیە سوودی بۆ هەرێمیش هەیەو ڕزگاریان دەبێت لە دواکەوتنی مووچە، کە پێشتر کێشەی نێوان هەرێم و بەغدابوو.
ڕاشیگەیاندووە، ئێستا بڕی بەرهەمهێنان 290 هەزار بەرمیلە کە 190 هەزاری لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت، 50 هەزار بەرمیلیش بۆ ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنرێتەوە، 50.1 هەزار بەرمیلیش پشکی کۆمپانیاکانە.
ئیکۆی عێراق: داهاتی گەنجینەی حکومەت زیاددەکات
بەپێی ڕوانگەی ئیکۆی عێراق، داهاتی گەنجینەی حکومەت زیاددەکات، ئەوەش بەبۆنەی هەناردەی نەوتەوە.

No Comment! Be the first one.