چاویارنیوز _ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری میری لە شاری هەولێر، وتی: ئەگەر سەیری سلێمانی بکەین، لە ماوەی سێ ساڵ لەمەوپێشدا، وەبەرهێنی بیانی تێدا نەبوو، بەڵام تیمی براکەم (قوباد تاڵەبانی)، توانی چەندین پرۆژە بهێنێتە ئەم شارەوە و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکات.
ڕاشیگەیاندووە، ئێستا دۆخێکی زۆر گونجاو لە شاری سلێمانی هاتووەتە ئاراوە و سلێمانی کراوەیە بۆ وەبەرهێنان، ئێستا کەس نایەت بەوەبەرهێنەکان بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتی پرۆژەکەت بدەیت بە من، ئەمە هۆکار بووە کە چەندین وەبەرهێن لە باشوور و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بێن و لێرە وەبەرهێنان بکەن.
بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی ئێستا شارێکی کراوەیە بۆ وەبەرهێنان
سەرۆکی یەکێتی باس لە بەرەوپێشچوونەکانی سلێمانی کرد لە بواری وەبەرهێناندا و رایگەیاند: ئێستا سلێمانی زۆر گەشەی کردووە.

No Comment! Be the first one.