بانکی ناوەندیی عێراق یەدەگی دراوهكهى ئاشكرادهكات
یەدەگی بانکی ناوەندیی سەد ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوکات یەدەگی زێڕ (163) تۆنی تێپەڕاندووە.
چاویارنیوز – بانکی ناوەندیی عێراق یەدەگی دراوهكهى ئاشكرادهكات کە سەد ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
محەمەد یونس بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لەبانکی ناوەندیی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، یەدەگی بانکی ناوەندیی سەد ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوکات یەدەگی زێڕ (163) تۆنی تێپەڕاندووە.
باسی لەوەشکردووە، پارەی نەختینە بەتەواوی بەردەستە، بەدیناری عێراقیو دۆلاری ئەمریکی، هیچ کەموکورتییەک لەئارادانییە.
راشیگەیاندووە: بانکی ناوەندیی قەوارەیەکی وەبەرهێنان نییە، بەڵکو بایەخ بەبەڕێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانی دەدات لەعێراقو ئامانجی ئەم یەدەگانە قازانجکردن نییە، بەڵکو زامنكردنی بەدیهێنانی داهاتی گونجاوە.
No Comment! Be the first one.