چاویارنیوز _ سەرچاوەیەکی حکومی ڕەتیدەکاتەوە فەرمانبەرانی هەرێم بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو مووچە وەربگرن و ڕایگەیاندووە، کەمی یان نەبوونی سیولە کارەکەی قورس کردووە.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەدەکات، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەوەڕووبەڕووی حکومەتی عێراق بووەتەوە، ئەگەری خەرجکردنی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش وادەی هەڵبژاردن، کارێکی قورسەو ئەستەمە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە، هۆکارێکیتریش لە پێنەدانی دوو مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێم، دەگەڕێتەوە بۆ هەرێم لە نەناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، ئەمەش وادەکات حکومەتی عێراق تواناکەی سنوورداربێت، بۆیە پێدەچێت حکومەتی عێڕاق لە پێش هەڵبژاردن، تەنها مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.
تا هەڵبژاردن مووچەیتر بۆ هەرێم نانێردرێت
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی وتووە، لەبەر کەمی یان نەبوونی سیولە، پێناچێت فەرمانزەرانی هەرێم لە پێش هەڵبژاردندا دوو مووچە بەسەریەکەوە وەربگرن.

No Comment! Be the first one.