چاویارنیوز – وەزارەتی دارایی عێراق پێنج شەممە تەرخانكردنی بڕی 500 ملیار دیناری وەك بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی عێراق ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی باس لە تەرخانكردنی پارە بكرێت بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا دەستكراوە بەوەرگرتنی گەنمەكانیان.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەوە هاتووە، لەسەر ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و بە راسپاردەی وەزیری دارایی، دیوانی ژمێریاری وەزارەت رۆژی پێنج شەممە تەرخانكردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ پێدانی قیستی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 تەرخانكرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەرخانكردنی ئەم بڕە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت بە پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵی و دابینكردنی دارایی كە سەقامگیری جوتیاران و هاندانیان دەبێت بۆ بەردەوامیدان بە چاندنی دەغڵودان.
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەش هاتووە، ئەو بڕە پارانەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دیاریكراوە و بەپێی دارایی پەسەندكراو خەرج دەكرێت،هاوكات بڕی پارەكەش راستەوخۆ دەدرێتە دەستی جوتیاران بەبێ دواكەوتن.
No Comment! Be the first one.