چاویارنیوز _ عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە “دەروازە سنوورییەكان و گومرگ و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان، زیادبوونێكی بەرچاویان لەڕێژەی داهاتی گومرگی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک مانگی ئایارى ئەمساڵ داهات گەیشتوەتە 274 ملیار دینار”.
راشیگەیاند: تەنها داهاتەکانی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە كە بەراورد بە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، زیادبوونێکی بەرچاو دەبینین، بەجۆرێك داهاتەکانی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 700 ملیار دینار بوە، لەکاتێکدا لەساڵی 2023دا نزیکەی 300 ملیار دینارب.وە”.
باسی ئەوەشدەکات “هەوڵدەدەین لەچوارچێوەی ستراتیژی زیادکردنی داهاتدا، بگەین بە یەک ترلیۆن دیناری عێراقی لەپێنج مانگی یەکەمدا.
داهاتى دهروازه سنوریهكانی عێراق زیادیكردوە
عێراق هەوڵدەدات لەچوارچێوەی ستراتیژی زیادکردنی داهاتدا، بگات بە یەک ترلیۆن دیناری عێراقی لەپێنج مانگی یەکەمدا.

No Comment! Be the first one.