چاویارنیوز _ ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان، داهاتی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئێدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاوکردەوە کە زیاترە لە 9 ملیار دینار.
ماڵپەڕەکە لە ڕاگەیەنراوی خۆیدا، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، کە بڕی 9 ملیار و 264 ملیۆن و 789 هەزار و294 دینار بووە، بەجۆرێك 89%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 11%ی بەشێوەی چەكە.
شایانی باسە، بۆ یەکەمجار حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
سایتی شەفافیەت کە ڕاستەوخۆ لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتەوە چاودێری دەکرێت، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە.

No Comment! Be the first one.