چاویار نیوز – عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: 120 ملیار نه‌ماوه و به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه نه‌وت ڕاگیراوه و عێراق 100% موچه ده‌نێرێت ڕاست نیه، عێراق داوای داهاتی ناوخۆ ده‌كات، هه‌رێم ده‌ڵێت، توانا‌مان نیه به هۆی ئه‌م دۆخه‌وه گرفت بۆ به‌شێك له خاڵه سنوریه‌كان دروستبوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، “ئێستا دو بژارده هه‌یه، تا ئێستا له‌سه‌ر هیچی ڕێككه‌وتن نیه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له گومرگ كه‌می كردوه ببڕن، چونكه داهاتی باج و ڕسومات جێگیره، دوه‌میش بڕێكی نوێی جێگیر بنێرن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “تكایه مه‌ڵێن، ده‌بێت هه‌مو ڕه‌خنه هه‌ر له عێراق بگرن واده‌كه‌ین، به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن، عێراق تاوانباره عێراق سزای هه‌رێم ده‌دات، دوای ئه‌وه چی؟، ئه‌گه‌ر به‌دیلتان هه‌یه هه‌مو هه‌ر با بكشێینه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕه‌خنه‌یه‌ك ته‌نیا بۆ خۆ ده‌ربازكردن بێت و خه‌ڵكیش بێ موچه بێت، به‌های نیه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسی له‌وه‌شكردوه، “خاڵێكی دیكه، گرفتی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمه به بیانوی هه‌ڕه‌شه‌ی درۆنه‌وه، خاڵی به‌هێزی هه‌رێمیش تێپه‌ڕبونی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكه به بۆری هه‌رێم.
عەلی حەمەساڵح داواشیكردوە، “ئەوەی پێویستە شاندێكی هەرێم بچێت و تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێت ڕێککەوتن بکات، بە لێدوانی توند تەنیا موچەی خەڵک دوادەکەوێت و هیچ پێشکەش ناکات، لێدوانی توند مەوقیف و پلانی لەگەڵ نەبێت زیانی زیاترە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ رازیبون به‌بێ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه بكه‌ن .
No Comment! Be the first one.