دەسەڵاتی چەتەی هەرێم داهاتی 50 هەزار بەرمیل نەوت دەبەن و بەگران بەخەڵکی دەفرۆشن
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامان لەچاودێری عێراق کردووە ڕاپۆرتمان لەسەر داهاتی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بداتێ.
باشترە وەزارەتی دارایی بێئاگای خۆی لەداهاتی هەرێم ڕابگەیەنێت
نازانم وەزارەتی دارایی هەرێم خۆی نەزانە یان خەڵکی پێ نەزانە،ئاخر تەنها داهاتی ئەو (٥٠)هەزار بەرمیل نەوتەی کە ڕۆژانە عێراق دەیدات بە هەرێم بۆ بەکارهێنانی لە ناوخۆ نزیکەی (١٥٠)ملیۆن دۆلارە لەمانگێکدا ئەگەر بەنرخی برێنت حسابی بکەین کە بۆ هەر بەرمیلێک دەوری (١٠٠)دۆلار‌و هەندێ جار زیاترە .
عەلی حەمەساڵح: هەر بەهای پاڵاوگەی لاناز نزیکەی پەنجا هێندەی ئەمەیە
دەشزانم ئەو موڵکانەی دەسەڵاتدارانی ئێمە لە دوبەی و تورکیا‌و وڵاتانی ئەوروپا کڕیویانە سەدان سەدان زیاترە، دەشزانم ئەوانە بەپارەی میللەتێکی هەژارو دەیان هەزار هەتیون! دەشزانم خانەوادەی بارزانی چەندین ڤێلایان لە ئەمریکا هەیە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: گرفت بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروستبوو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆران به‌بێ راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راست نیه و ده‌شڵێت، "گرفت بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروستبوه و پێویسته له‌بری لێدوان، بچنه به‌غدا و چاره‌سه‌ری بكه‌ن.