چاویارنیوز ـ_ حکومەتی هەرێم رایگەیاند: لەناوخۆدا ئەوەندە شمەک هەیە کە پێویستی هاووڵاتیان پڕبکاتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاند: لە بازاڕ و کۆگاکانی هەرێمی کوردستان کاڵا و شتومەک و خۆراکی پێویست هەیە و پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە.
وتیشی، “لیژنەکانمان چاودێریی بازاڕ دەکەن و رێگا بە هیچ کەسێک نادرێت نرخ بەرزبکاتەوە، یان قۆرغکاری بکات”.
نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی وت، دەروازە سنوورییەکان کراوەن و جوڵەی بازرگانی ئاساییە خواردن و شتومەک و پێداویستیی هاوڵاتییان هاوردەی هەرێم دەکرێن.
نەوزاد شێخ کامیل:
لە ناوخۆی هەرێمدا شمەکی پێویست هەیە
لە بازاڕ و کۆگاکانی هەرێمی کوردستان کاڵا و شتومەک و خۆراکی پێویست هەیە.

No Comment! Be the first one.