چاویارنیوز _ بەهجەت ئەحمەد شارەزای ئابووریی و دارایی ڕایگەیاند: ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، لە ژێر کاریگەری زیادبوونی خستنەروو لە بازارەکانی جیھان بە بری ١ ملیۆن ٨٠٠ ھەزار بەرمیل کە پێشبینی دەکریت تا کۆتای ئەم سال لە بازارەکانی جیھان رووبدات بەھۆی ھەلگرتنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی خۆویستانەی نەوت لەلایەن ھەشت وولاتی ئەندامی ھاوپەیمانیەتی ئۆپێک+ .
باس لەوەشدەکات، ھۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت کەم بوونەوەی خواست لەسەر ئاستی جیھان بەھۆی نزیک بوونەوەی وەرزی پایز و کۆتای ھاتنی وەرزی گەشتیاری کە کاریگەری گەورەی لەسەر جوولە ھەیە لە جیھاندا.
دەڵێت: ھەفتەی داھاتوو ھەشت وولاتی ھاوپەیمانیەتی ئۆپێک+ کە عێراق یەکێکە لەو وولاتانە کۆبوونەوە دەکەن بۆ بریاردان لە لابردنی کەمکردنەوەی خۆویستانە بە بری ٣٠٠ ھەزار بەرمیل رۆژانە
شارەزای ئابووریی و دارایی؛
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
شارەزایەکی ئابووریی و دارایی ڕایگەیاند: ھۆکارێکی دابەزینی نرخی نەوت کەم بوونەوەی خواستە لەسەر ئاستی جیھان بەھۆی نزیک بوونەوەی وەرزی پایز و کۆتایی ھاتنی وەرزی گەشتیاری کە کاریگەری گەورەی لەسەر جووڵە ھەیە لە جیھاندا.

No Comment! Be the first one.