چاویارنیوز _ بەپێی بریارێکی بانکی ناوەندی عێراق کە ڕاستەوخۆ لەپاش جەژنی قوربانەوە کەوتۆتە بواری جێبە جێکردنەوە، پەیوەندیدارە بە هاوردەکردن و چالاکیی بازرگانی نێودەوڵەتی و کۆمپانیا و بازرگانی هاوردەکار ناچار دەکات بە دەرهێنانی (کۆدی هاوردەکار)، ئەم کۆدەش تەنها لە (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی عێراق) لەبەغداد دەردەکرێت.
ڕەوەز ئەحمەد شا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییەکان لەپاش بەدەستهێنانی ئەم کۆدە ئینجا کۆمپانیا بازرگانیەکان دەتوانن هەستن بە ئەنجامدانی چالاکیی بازرگانیی نێودەوڵەتی (هاوردە).
وتیشی: بەهۆی ئەم بڕیارەوە، کێشەی گەورە بۆ کۆمپانیاو بازرگانانی کوردستان دروست بووە و جوڵەی بازرگانی پەکخستووە لە ئێستادا و لە داهاتوویەکی نزیک کێشەی گەورەتر لەبەردەم کۆی چالاکیی بازرگانی و دۆخی دارایی کوردستان بەگشتی، دروست دەکات.
ڕاشیگەیاند: هەرچی زووە پێویستە کوردستان بەر بەم تەنگژەیە و کارەساتە ئابووری و بازرگانییانە بگرێت کە پێدەچێت پلانێکی وردی بۆ داڕێژرابێت دژی هەرێمی کوردستان و گەشەی ئابووریی.
ڕەوەز ئەحمەد هپشداریی دەدات؛
هەنگاوێکی بانکی ناوەندی، کش ماتی بازرگانی لە کوردستان دەکات
کێشەی گەورە بۆ کۆمپانیاو بازرگانانی کوردستان دروست بووە و جوڵەی بازرگانی پەکخستووە.

No Comment! Be the first one.