چاویارنیوز _ لە حاڵەتێکی نادیار و سەیردا، لە دەریاچەی دەربەندیخان ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناوچوون.
هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری لەناوچوونی ئەو ڕێژە زۆرەی ماسی و لە ئێستادا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پەیوەندی بە سلێمان محەمەد سەعید قایمقامی دەربەندیخان-ەوە کرد و ڕایسپارد بۆ بەدواداچوونی وورد بۆ هۆکاری لەناوچوونی ماسییەکان.
ژمارەیەکی زۆر ماسی لەدەریاچەی دەربەندیخان لەناوچوون
وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لەبارەی لەناوچوونی ماسییەکانی دەریاچەی دەربەندیخان هاتەدەنگ و داوای ئاشکراکردنی هۆکارەکەی دەکات.

No Comment! Be the first one.