لە کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتەوە 76%
بەپێی لێدوانێکی وەزیری کارەبای هەرێم، ڕایگەیاندووە: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بە ئاسانی تێپەڕ نابێت.
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا زیاددەکات
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، لە ٣-١٢-٢٠٢٥ەوە گۆڕانکاریی بەسەر گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیادا دێت و ژمارەی گەشتەکان لە چوار گەشتەوە دەبێتە هەشت گەشت.
عومەر گوڵپی:
بێکاریی هەڕەشە لە هەرێم دەکات
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت:ڕێژەی بێکاری لەهەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە.
سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (941 ملیار و 874 ملیۆن) دیناری خستەسەر هەژماری دارایی هەرێم، لەسبەینێوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران.
جوڵەوکارکردن لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە دوای 40 سەعات بەسەر هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کۆرمۆر، لە ئێستادا، جوڵە و کارکردن گەڕاوەتەوە بۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەڵام هێشتا بەرهەمهێنانی غاز دەستیپێنەکردووەتەوە.
داهاتی سلێمانی زیادیکردووە
سایتی شەفافیەت تایبەت بەداهاتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەوە کە زیادیکردووە.