هێزە عێراقییەکان بازگەی مەخموریان بەڕووی هەرێمدا داخست
لەبڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، هێزە عێراقییەکان بازگەی مەخموریان داخست و جووڵەی بازرگانی لەو بازگەیەدا وەستاوە، ئەوەش بووەتەهۆی دروستکردنی ئاستەنگی گەورە بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە، لێپرسراوێکی هەولێریش دەڵێت: بڕیارەکە ئیداریی نییە.
پەرلەمانتارێک زانیاریی لەسەر مووچە دەدرکێنێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: لەئەگەری دواکەوتنی داواکانی وەزیری دارایی عێراق، مووچەش دوادەکەوێت.
ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نایاساییە
وتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت: %70ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم دابینیدەکەین و ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆیش یاسایی نییە و بە ناچاریی دەنێردرێت.
مووچەخۆران دڵنیا دەکرێنەوە
راوێژکارێکی سودانی باس لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکات و باس لەوە دەکات، قەیرانی داراییمان نییە.
داهاتی سنووری سلێمانی بڵاوکرایەوە
داهاتی سنووری سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی، بڵاوکرایەوە و %78ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە.
120 ملیاری حکومەت خرایەسەر بانکی دارایی عێراق
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی کانوونی دووەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.