وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات: بەبڕی پێنج ملیۆن و 834 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە.
تا 100 ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە هاووڵاتیان
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بانکێک قەرزی خانوبەرە بەبڕی 100 ملیۆن دینار هاووڵاتیان دەدات و لەماوەی 20 ساڵدا لێیانوەردەگرێتەوە.
داتاکانی نەوتی کوردستان خەڵک شۆک دەکات
ئەگەرچی لەماوەکانی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم هیچ داهات و بڕێکی هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕانەدەگەیاند، بەڵام کۆمپانیای سۆمۆ، دواجار وردودرشتی فرۆشتنی نەوتی کوردستانی ئاشکراکرد.
دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە وەزارەتی کار دیارنەماوە
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوو ترلیۆن و نیو دینار لە وەزارەتی کاری عێراق دیارنەماوە، پارەکەش لەنێوان وەزارەتیی کار و داراییدا بووە.
هەرێم و عێراق لەسەر “هەژماری من” ڕێککەوتن
هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێککەوتنیان لەسەر پرۆژەی هەژماری من ڕاگەیاند و وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: بەپێی ڕێككەوتنەكە مووچە بە کاش نامێنێت و دابەشكردنی مووچە بووە بە دیجیتاڵی.
مووچەی هەزار وارسی شەهیدو ئەنفال ڕاگیرا
بەبیانووی کەموکوڕیی لە مامەڵەکانیاندا، لەچەند ناوچەیەکی هەرێم، مووچەی زیاتر لە هەزار وارسی شەهید و ئەنفالکراو ڕاگیراوە.