لەسەرەتای ساڵەوە تائێستا، 50 كرێكار گیانیانلەدەستداوە
بەهۆی پابەندنەبوونی خاوەن كۆمپانیا و پڕۆژەكان بەمافی کرێکاران و هەروەها كەمتەرخەمی حكومەت كە پابەندی ڕێكکەوتننامەکانی مافی کرێکاران نییە، لەسەرەتای ساڵی (٢٠٢٥) تائێستا (٥٠) كرێكار بەهۆی ڕووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیانلەدەستداوەو لە نێوانیاندا (١١) كرێكاری بیانی و یەک كرێكاری (ئافرەت) هەیە، لە سلێمانی وهەڵبجە (١٨) کرێکار و لە هەولێر (١٣) کرێکارو لە دهۆک (١٢)کرێکار و لە كەركوك (٧) کرێکار گیانیانلەدەستداوە، ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە
د.ڕەعد ڕەفعە:
تەوتین چارەسەری مووچەیە
شارەزایەکی ئابووری پێیوایە، هێشتا کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە، هەتا پرۆژەی تەوتین کاری پێنەکرێت، کێشەکە بەردەوام دەبێت.
نەبیل مەرسومی:
پێشتر 56%ی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیاکان بووە
پسپۆڕێکی ئابووریی عێراق نهێنی گەورە لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم لەپێشتردا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: زۆرینەی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت بووە.
ئیکۆی عێراق: داهاتی گەنجینەی حکومەت زیاددەکات
بەپێی ڕوانگەی ئیکۆی عێراق، داهاتی گەنجینەی حکومەت زیاددەکات، ئەوەش بەبۆنەی هەناردەی نەوتەوە.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:
سبەینێ نەوتی هەرێم دەگاتە بەندەری جەیهان
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا موژدانەی خۆش دەدات بە هاووڵاتیان و پێیوایە بەهەناردەکردنی نەوت دەبێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێم.
پسپۆڕی بواری ئابوری عێراق:
لەسەدا 56ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەڕوات؛ رێککەوتنی سێ قۆڵی نادیارە
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابوری عێراق دەڵێت: وردەکاری رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدادو كۆمپانیا نەوتییەكان بڵاونەکراوەتەوە و قورسە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.