مامۆستایان هەڕەشە لەحکومەت دەکەن
مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی مانگی پێنج هەڕەشە لەحکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکەن و ڕایدەگەیەنن، پرۆسەی خوێندن ڕادەگرن.
حکومەت هاوڵاتیانی نیگەران کردووە
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بەكارهێنانی تەبریدی ئۆتۆمبێلەوە نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین زیادی كردووە.
وردبینی لە لیستی موچەدا دەکرێت و هیچ جیاوازییەک لە ژمارەکاندا ناهێڵدرێت
لەمەبەدوا، داتای هەر فەرمانگەیەک لە نێوان میلاکات و لیستی مووچەکەیدا جیاوازی هەبێت، پێویستە بە نووسراوی فەرمی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە بدات، بە پێچەوانەوە بە هیچ شێوەیەک لیستەکە وەرناگیرێت و دەگەڕێنرێتەوە.
لەمەودوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دابەش دەكرێت
هاوشێوەی مووچەی مانگی ڕابردوو، بۆ ئەم مانگە و مانگەكانی داهاتوو، وەزارەتی دارایی عیراق چاوەڕێی ناردنی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناكات و خۆی ڕاستەوخۆ ئەو بڕە لەپارەی مووچەی مانگانەی هەرێم دەبڕێت.
بۆناردنی موچە دەبێت هەرێم داهاتی ناوخۆبنێرێت
وەزیری دارایی عێراق بە دوو پەرلەمانتاری گوتووە بۆ ئەوەی مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرین دەبێت هەرێم پابەند بێت و داهاتی ناوخۆ وەک خۆی بنێرێت.
حکومەت بە بانگەشەی کەمی داهات هەڕەشە لەڕێکەوتنی موچە دەکات
دەسەڵاتی هەرێم بە هۆکاری كەمبوونی داهات هەڕەشە لە ڕێككەوتنی مووچە لەگەڵ بەغدا دەكات. لە كاتێكدا باج زیادی كردووە، ئیدیعای دابەزینی داهات بۆ 150 ملیار وەك یارییەكی سیاسی بۆ شاردنەوەی پارە و درێژەدان بە قەیرانەكان دەبینرێت.