چاویارنیوز _ لەئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق ناکۆکن لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێم، میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە، ناتوانن بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ بەغدا، هەرچی وەزارەتی دارایی فیدراڵیشە دەڵێت : ئەگەر هەرێم داهاتی ناوخۆ نەنێرێت، ئەوا ئەوانیش مووچەی مانگی شەش نانێرن.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دارایی عێراق رایگەیاندبوو، ئەگەر هەرێم داهاتیش نەنێرێت، ئەوا بەشێوەی مەقاسە مووچە دەنێرن.
عێراق داوای 120 ملیار دەکات
دووبارە ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم سەرهەڵدەداتەوە و بەغدا مەرجی هەیە بۆ ناردنی مووچە
No Comment! Be the first one.