چاویارنیوز _ لەداوی رێککەوتنی سێقۆڵی نێوان حکومەتی عیراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت، لە 27ـی ئەیلوولى 2025 نەوتى هەرێمى کوردستان هەناردەکرایەوە، کە لە کۆتایی مانگى ئادارى 2023ـەوە راگیرابوو.
چاویارنیوز _ بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسەکە، سبەینێ نەوتگوێزەرەوەی “ڤالێسینا” (Vallesina) کە لە بەندەری جەیهانی تورکیا لەنگەری گرتووە، یەکەم بارە نەوتی هەرێم دەگەیەنێتە بازاڕەکانی ئەوروپا.
ئاژانسەکە باس لەوەشدەکات، رۆژانە 150 بۆ 160 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە دەگاتە بەندەرە ورکییەکە و پێشبینیشدەکرێت ئەو بڕە بۆ 230 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزببێتەوە.
یەکەمین بارەنەوتی هەرێم دەگاتە بازاڕەکانی جیهان
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە، نەوتگوێزەرەوەیەکی نەوتی هەرێم ئامادەکراوە کە بڕی 700 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی هەڵگرتووەو ئاراستەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

No Comment! Be the first one.