چاویارنیوز _ بەبڕیارێکی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بۆ یەکەمجار لە مێژوی عێراقدا، ژنێک دەبێتە سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی بە وەکالەت، کە ئەرکەکەی بریتییە لە بەڕێوەبردنی گشت کاروبارەکانی تایبەت بە پەرەپێدان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی بۆ مەبەستە ئاشتیخوازییەکان.
بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە ٢٦٥٧٥ کە ئەمڕۆ لەلایەن نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و پشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٦٧ـی هەمان ساڵ دەبەستێت، کەسێک بەناوی (سەنا جاسم) وەک سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق بەوەکالەت راسپێردرا و بڕیارەکەش لە هەمان رۆژی دەرچونیەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەپێی تۆمارە رەسمییەکانیش، ناوبراو دەبێتە یەکەم ژن کە لە مێژووی عێراقدا پۆستێکی لەم شێوەیە لە کەرتە هەستیارەکان وەربگرێت.
ژنێک بووە سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێکی ئیمزاکرد کە ژنێک دەکات بە سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق و ئەوەش یەکەمجارە روودەدات.
No Comment! Be the first one.