چاویارنیوز – ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: تەوتینكردنی مووچە چارەسەری زۆرێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دەكات، دەڵێت: ئۆباڵی قەیرانەكە لە ئەستۆی هەرێمەو داتاكانی ئاشكرا ناكات.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەغداد مەبەستی برسیکردنی گەلی کورد نییە لە هەرێم و ئۆباڵی بەرپرسیارێتی قەیرانەکەش لە ئەستۆی هەولێرە.
كازمی، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی ” العربي الجدید”ی قەتەری راگەیاندووە: پێویستە حكومەتی هەرێم داتاكانی لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان ئاشكرابكات، ئەمە جگە لە داتای دەروازە سنورییەکان و باجەکان.
دەشڵێت: بەغداد بەشێوەیەكی بەردەوام داوای له حکومه تی هەرێم کردووه مووچەی فەمانبەران تەوتین بکات، بۆ ئەوەی هاوتای مووچەخۆرانی تری عێراق بن و مووچەكانیان نەبێتە بارمتەی مەزاجی سیاسی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
جەختیشیکردەوە: تەوتیكردنی مووچە زۆرێک لە کێشە داراییەکان چارەسەر دەکات و كۆتایی بە ئاستەنگەكانی بەردەمی دەهێنێت.
تەوتین
بەغدا داوای تەوتین لە هەرێم دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: تەوتینكردنی مووچە چارەسەری زۆرێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دەكات، دەڵێت: ئۆباڵی قەیرانەكە لە ئەستۆی هەرێمەو داتاكانی ئاشكرا ناكات.

No Comment! Be the first one.