چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێت حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستبكەن و پەلەش بكەن لە تەوتینكردنی مووچە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێشوازی لە وەفدێكی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كراوەتەوە بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆران و رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی.
راگەیەنراوەكە باس لەوەشدەکات: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا كێشە هەڵپەسێردراوەكانی سێكتەری پەروەردەیان تاوتوێكردووە لەگەڵ گرتنەبەری جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی یاسای بودجە.
هەرێم تائێستای لەگەڵ بێت پابەندی ئەم مەرجانە نەبووە؛
تەیف سامی لەبارەی ناردنی مووچەوە دوا بڕیاریدا
تەئكید لە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كراوەتەوە بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆران و رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی.

No Comment! Be the first one.