چاویارنیوز – ئەمڕۆ یەکشەممە، پێگەی بەغداد ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەرچاوەیەکەوە وەریگرتووە بڵاویکردۆتەوە، بەغدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هیچ وەفدێک لە هەرێمەوە بۆ پرسی مووچە نەنێرێتە بەغدا.
پێگەکە دەشڵێت، حکومەتی عێراق دەرگای لە حکومەتی هەرێم داخستووە و مەرجی ئەوەی بۆ هەولێر داناوە، هەموو داهاتەکانی رادەست بکات، بەرلەوەی دەست بە دانوستان بکەنەوە.
بەغدا نایشارێتەوە، پێداگرە لەوەی موچەی مانگی پێنج و تەواوی ئەمساڵ نەنێرێت، چونکە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بکات، حکومەتی هەرێمیش پێیوایە ئەوە سزادانی بە کۆمەڵکی خەڵکی کوردستانە و دەڵێت “بەغدا ڕێز لەو ڕێککەوتنانە ناگرێت کە واژۆمان کردوون”.
حکومەتی عێراق دەرگای لە حکومەتی هەرێم داخست
حکومەتی عێراق مەرجی ئەوەی بۆ هەولێر داناوە، هەموو داهاتەکانی رادەست بکات، بەرلەوەی دەست بە دانوستان بکەنەوە.

No Comment! Be the first one.