چاویارنیوز – بەپێی راپۆرتێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دوو ساڵ و چوار مانگدا حکومەتی هەرێم 16 ترلیۆن دینار زیاتری لە پشکی خۆی وەرگرتووە.
سەرەتای ئەم مانگە، فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق راپۆرتێی لەسەر بڕی ئەو داهاتانە رادەستکردن کە حکومەتی هەرێم لە دوو ساڵ و چوار مانگدا دەستیکەوتووە.
بەپێی راپۆرتەکە، کۆی ئەو داهاتەی هەرێم لە لە 2023-2024- نیسانی 2025 دەستیکەوتووە زیاترە لە 41 ترلیۆن و 516 ملیار و 842 ملیۆن دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لەو دوو سڵ و سێ مانگەدا، نزیکەی 26 ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە.
هەرێم لەو دوو ساڵ و سێ مانگەدا، زیاتر لە شەش ترلیۆن و 275 ملیار و 240 ملیۆن دینار، داهاتی نەوتی دەستکەوتووە، 10 ترلیۆن و 522 ملیار و 690 ملیۆن دینار، داهاتی نانەوتی دەستکەوتووە، بڕی دوو ترلیۆن و 607 ملیار دیناری لە بانکی بازرگانی عێراق و بانکە حکومییەکان قەرز کردووە.
وەک لە راپۆرتەکەداهاتووە، لە حکومەتی فیدراڵییەوە زیاتر لە 18 ترلیۆن و ملیارێک و 838 ملیۆن دینار، بۆ هەرێم نێردراوە، لە ئەنجامدا 16 ترلیۆن و 511 ملیار دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە.
No Comment! Be the first one.