چاویارنیوز _ یوسف كیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: چەند بژاردەیەک خرایە بەردەم ئیدارەی دەوڵەت، هەموو بژاردەکان خراپ بوون، بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەهەموویان باشتر بووە، كە ئەگەر زیانی بۆ هەموو خەڵكیش هەبێت، ئەوا سوودیشی بۆ دەوڵەت هەیە، بەڵام دەوڵەت دەبێت خزمەتكار بێت نەك خەڵك خزمەتكاری بن.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بژاردەكانی وەزیری دارایی بۆ لایەنەكانی ئیدارەی دەوڵەت بریتیبوون لە:
یەكەم: داڕمانی دارایی عێراق
دووەم: مووچە كەم بكەینەوە
سێیەم: 45 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكرێت
چوارەم: گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا بكەین
باس لەوە دەکات، ئەم گۆڕانكارییە بە پرس و راوێژ بووە بە هێزە سیاسیەكان و لەسەری رێككەوتوون، وەزیری دارایی و حكوومەتەكەی زیدی جێبەجێی دەكەن.
No Comment! Be the first one.