چاویارنیوز _ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و بۆچوونی جیاواز لەبارەی نەناردنی داهات لەلایەن بەغداوە هەیە.
بەهار مەحمود ئەندامى پێشوى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری سودانی نییە و بەسەریدا سەپێنراوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات و بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکان بەرامبەر هەرێمی کوردستان زۆر خراپ بیردەکەنەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ١١ ڕۆژ لە مانگی شەش تێپەڕیوە و هێشتا مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەكراوە. بەر لە جەژنیش وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی پێنجەوە بە نووسراوێك وەڵامی حكومەتی هەرێمی دەیەوە و ڕایگەیاند، پشكی 12.67%ـی هەرێم كە لە بودجەدا دیاری كراوە، تەواو بووە و چیتر ناتوانێت پارە بۆ هەرێم بنێرێت.
نووسراوەكە كە ڕۆژی چوارشەممە 28-05-2025 بە واژووی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاراستەی حكومەتی هەرێم كراوە و تێیدا دەشڵێت “تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران (تەوتین)ـی جێبەجێ نەكردووە”.
ئەم نووسراوە لە كاتێكدایە كە هێشتا چوار مووچەی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان دابەش كراوە، بەمەش چارەنووسی ئەو هەشت مووچەیەی كە ماوە دەكەوێتە مەترسییەوە.
No Comment! Be the first one.