چاویارنیوز – کۆمەڵە دەزگا، رۆژنامەنوس، نوسەر ورۆشنبیر و چاڵاکوانی عێڕاقی پشتیوانی لە مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و ئەمەش لە کاتێک دایە کە بەرپرسان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا، تا ئێستای لەگەڵ بێت لەم پرسە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.
دكتۆر رعد ڕفعه بە ئاماژە بەوەی کە لە بەغداوە پشتیوانی مووچەخۆران هەرێم دەستی پێکرد، ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خوا، ئەوەی بەسەرۆک کۆمار وچەندین وەزیری کوردی پارتی و یەکێتی و٦۳ پەرلەمانتاری دەسەڵات ومعاڕەزەوە لە بەغدا نەکرا، ئێمە توانیمان کۆمەڵە دەزگا و رۆژنامەنوس و نوسەر و رۆشنبیر و چاڵاکوانێکی مەدەنی و سیاسی عێڕاقی کە دڵسۆزی کورد و گەلی عێڕاقن بێنینە سەر خەت و پشتیوانی لە مووچەخۆرانی هەرێم بکەن و ئیدانەی نانبڕینی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن لەلایەن حکومەتی عێڕاقی وهەرێمەوە.
بە وتەی دكتۆر رعد ڕفعه گرنگترین داوای ئەو بەڕێزانە :
١. پشتیوانیکردن لەمووچەخۆرانی هەرێم وئیدانەی نانبڕینی مووچەخۆران لەلایەن حکومەتی عێڕاقی وهەرێمەوە.
۲. لەجیاتی سزادانی مووچەخۆرانی هەرێم، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم سزا بدرێن بەداخستنی ئەو خاڵەسنوریانەی کەنەوتی قاجاغی هەرێمی لێ دەفرۆشرێ.
۳. داوا دەکەن لەیۆنامی ونێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان، فشار بکەنە سەر هەردوو حکومەتی هەرێم وبەغدا بۆ جارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێم.
٤. سزادانی هەموو ئەو حزبە سیاسی وبەرپرسە حکومیە شیعە وسونە وکوردیانەی کەبەرپرسن لەبڕینی مووچە وقاچاغی نەوت ودزینی ماڵی میللەت.
No Comment! Be the first one.