کۆمسیۆن: 207 تانە ڕەتکراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند: لەکۆی 872 تانە کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان درابوو، ٢٠٧ تانەیان ڕەتکراوەتەوە.
سودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کوردستان دەكات
بەپێی هەواڵێک کە ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دوای هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، بەغداد داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووە و حکومەتی هەرێمیش داواکەی ڕەتکردۆتەوە.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کۆرمۆر ڕاپۆرتەکەی دەداتە سودانی
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو لیژنەیەی کە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غەزی کۆرمۆر خراوەتە ئەستۆ، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دەستنەکەوتووە لەسەر ئەوەی کە کێ لەپشت هێرشەکەوە بووە، تەنها ئەوەندە زانیارییان هەیە کردەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.
یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆماری مسۆگەركردووە
میدیایەکی باشووری کوردستان دەڵێت: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ پارتی، لە شاری بەغداوە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی بۆ حیزبەكەی مسۆگەر كردووە.
موقاوەمە تۆمەتەکە ڕەتدەکاتەوە
دوای ئەوەی گروپێک میدیای باشوور، هێز و میلیشیا شیعەکانی تۆمەتبار کرد بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەڵام بەشێک لەئەو هێزانە تۆمەتەکە ڕەتدەکەنەوە.
وهفدێكی باڵای ئهمنیی عێراق سهردانی سلێمانی دهكات
لەدوای هێرسە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غەزی کۆرمۆر، بڕیارە وەفدێکی باڵای ئەمنی عێراق سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو پارێزگایەدا کۆببێتەوە.