بەغدا چاوەڕێی هەرێم دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نەماوە، بەڵام هەرێم داهات نانێرێت.
وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات
بەهۆی یەکلانەبوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەنەچوو، بڕیارە سبەینێش وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم بکات.
سەرۆک کۆماری عیراق پشتیوانی رێککەوتنی هەسەدەو دیمەشق دەکات
سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: پشتیوانی لە رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکەین و هیوادارین لەسوودی هەردوولابێت.
عەممار حەکیم هەڵوێستی خۆی بەرامبەر پەیامەکەی ترەمپ دەربڕی
سەرۆکی رەوتی حیکمەی عیراقی، نیگەرانییەکی زۆری بەرامبەر پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکا پیشاندا کە کاندیدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کردبووە ئامانج و رەتیکردبووەوە.
نوری مالیکی نەکشاوەتەوە
مشتومڕەکان لەبارەی کشانەوەی نوری مالیکی وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، بەردەوامیی هەیە، ئەگەرچی قسە لەسەر کشانەوەی دەکەین، بەڵام نووسینگەی مالیکی ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە.
بڕیارە سبەینێ سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ عیراق هەڵبژێردرێت
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ عیراق هەڵبژێردرێت.