مالیکی سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
بەپێی یاسا و بەپێی تەمەنی کاندیدە سەرکەوتووەکان، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
ئەمەریکا سیستمی پەیوەندیی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشێت
بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕەزامەندیی بە عێراق داوە لەسەر ئەگەری فرۆشتنی سیستمی پەیوەندییە سەربازییەکان.
جوانڕۆ محەمەد: پارێزگارێک پێنج هەزاردەنگی کردبە 96هەزاردەنگ
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنەی توند لە پارێزگارێکی سەربە حزبەکەی دەگرێت و دەڵێت: هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی گۆڕانە.
ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: كۆمسیۆنەکەیان سەرقاڵی پرۆسێسكردنی دەنگی ئەو وێستگانەی دەنگدانە كە هێشتا ئەنجامەكانیان نەنێردراوە، ئەم ئەنجامانە دەخرێنە ناو ناوەندی ئەژماركردنی دەنگەكان.
سودانی پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد
سەرۆک وەزیرانی عیراق کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیشە، پەیوەندی بە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەیانی لێکرد.
ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیارێکی لەبارەی مووچی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نەدا
ئەمڕۆ پێنج شەممە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدوای هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی نوێنەران بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ بڕیارێک لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدرا.