سبەینێ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت
بڕیارە سبەینێ 29ی مانگ، یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خولی شەشەم، بەڕێوەبچێت و نوێنەرە تازەکان سوێندی یاسایی بخۆن.
ره‌نگه لە زستاندا ئێران غاز بۆ عێراق هەناردەنهكاتهوه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق دەڵێت: نزیكه‌ی 4500 مێگاوات كاره‌با له عێراق كه‌میكردووه، ئەوەش به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی غاز بووە له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، کە ڕه‌نگه لەم زستانه‌دا هەناردەکردن بووەستێنێت.
هیچ پێکهاتەیەک کاندیدی سێ سەرۆکایەتییەکەی دیارینەکردووە
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕەخنە لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: ئه‌گه‌ر سوننه یان كورد، هەرلایەنە و دوو كاندیدیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، یان سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وا پرۆسه‌كه دواده‌كه‌وێت.
هەرێم و فیدراڵ ڕێککەوتنێکی نوێیان ئیمزاکرد
هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ کە گەرەنتی بەردەوامیی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2026.
دوو کەس کاندیدە بۆ سەرۆک وەزیران
بەپێی لێدوانێکی ڕاوێژکارێکی سودانی، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، دواجار سودانی ، مالیکی وەک دوو کاندید بۆ سەرۆک وەزیران دەهێڵنەوە.
چوار گروپی عێراقی چەک ڕادەست دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ناوی چەند گروپێکی چەکداریی ڕاگەیاند کە بەڵێنیانداوە، چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.