سودانی پیرۆزبایی لە یەکگرتوو دەکات
دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات.
دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە پڕ بوو لە کارتی دەنگدان
ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ڕایدەگەیێنێت، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە ژمارەیەک کارتی دەنگدانی پێبووە کە ویستوویەتی بەشێوەی نایاسایی بەکاریبهێنێت.
سەرۆک کۆمار وتارێکی ئاراستەی گەلی عێراق کرد
سەرۆک کۆمار وتارێک پێشکەش بە گەلی عێراق دەکات و جەخت دەکاتەوە کە بەشدارییەکی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا تاکە ڕێگامانە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و پەرەپێدانی سیستەمی سیاسیمان.
چەند زانیارییەک لەسەر دەنگدانی تایبەت
بەرپرسێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەرێم دەڵێت: ڕێژەی بەشداریی دەنگدار لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێم گەیشتۆتە ٩٨٪ ، ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە.
سودانی داوایەک لەدەنگداری هەرێم دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکدا کە ئاراستەی هەرێمی کردووە، داوادەکات، بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرا
لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: بەشداریی هێزە تایبەتەکان زۆر باشە.