سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک کاراکراوەتەوە
ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر خۆیان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک تۆمار نەکردووە، لە ئێستادا سیستمەکە کاراکراوەتەوە و دەتوانن ناویان بنووسن.
نەوتی سپی دەدرێتە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، سودانی ڕەزامەندی پیشانداوە بە ناردنی نەوت بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ.
یانزە هەزار خوێندکار داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ خوێندن لە عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادا لە 55 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە، خوێندکاران داوای ئەوە دەکەن لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن.
یونامی ماڵئاوایی لە عێراق دەکات
دوای 22 ساڵ کارکردنی یونامی لە عێراق، دواجار کۆتایی بەکارەکانی هێنا و ئاماژە بەوەدەکات: بەڕەسمی پەڕاوەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی لە بەغداد واژۆ کرد.
سەرۆکی یەکێتی گەیشتە بەغدا
میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم بەیانییە بە سەردانێک گەیشتۆتە بەغداد.
ڕێککەوتنێکی عێراق و بەریتانیا جێبەجێ دەکرێت
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق و بەریتانیا ڕێککەوتنیان بۆ گەڕانەوەی پەنابەران ئیمزاکرد، وادیارە لەئێستادا، ڕێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.