مووچەی فەرمانبەران مسۆگەركراوە
سەرچاوە رەسمییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە تەواوی مسۆگەركراوە، هەموو ئەو نیگەرانییانەی هەیە پەیوەندییان بە پێشبینییەکانی داهاتووەوەیە، نەک قەیرانێکی راستەقینە.
وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
لەچەند رۆژی داهاتوودا، وەزیری دارایی هەرێم سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای حکومی دەکات بۆ چوون بۆ بەغدا و رەنگە هەرێم داوای کەمکردنەوەی بڕی داهاتی ناوخۆ بکات.
لە عێراق پارتی دەكرێتە قوربانی
ئەمینداری گشتیی حزبی نیشتمان لە عێراق پێیوایە، لایەنە سیاسییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەنە قوربانی بۆ بەرژەوەندیی حزبی دیکە.
کۆمیسیۆن شایستە داراییەکان دابەشدەکات
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی دەنگدان دەستپێدەکات.
داخستنی گەرووی هورمز زەرەری عێراقە
داخستنی گەرووی هورمز زیانی راستەوخۆی بۆ نەوتی عێراق دەبێت و ناتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت.
عێراق داوای زیادکردنی کارەبا لە ئێران دەکات
بۆ تاوتوێکردنی پێدانی غاز وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین، وەفدێکی وەزارەتی کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکات.