سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوای هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق باس لەوە دەکات، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی هەڵبگرێت بۆ پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی ئەو بڕگانەی دەستوور، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی دەوڵەت و پرۆسەی دیموکراسیدا بگونجێت.
ئاسۆ مامەند بۆ پارتی:
تا ڕێبوار تەها پارێزگار بوو نەهاتن پیرۆزبایی لێ بکەن، ئیتر ئەو هەموو موزایەدەیە چییە؟!
«تاوەکوو ڕێبوار تەها پارێزگار بوو، نەهاتن پیرۆزبایی لێ بکەن و دانیان پێدا نەنا، کەچی ئێستا ئەو هەموو موزایەدە و چەواشەکارییە چییە کە دەکرێت؟»
عێراق لە هەوڵدایە یەکەم سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەدەستبهێنێت
گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باس لەوە دەکات، بەمنزیکانە یەکەم سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەگاتە عێراق
وەزیری پێشووتری دارایی عێراق باس لە مەترسی دابەزینی بەهای دینار دەکات
وەزیری پێشووتری دارایی عێراق باس لەوە دەکات، بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و دابەزاندنی نرخی دینار، کارێکی هەڵەیە.
لەلیستی مووچەی فەرمانبەراندا ناوی ئەفغانی و پاکستانی هەیە
شارەزایەکی بواری دارایی و بانک باس لەوە دەکات، لیستی مووچە لە عێراق ناوی سەیر سەیری تێدایە و دەبێت سەرۆک وەزیران رێکیبخات.
دابەشکردنی مووچە بە دۆلار کارەساتە
شارەزایەکی ئابووریی عێراق دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بە کارەسات ناوبردووە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر عێراق مووچە بە دۆلار دابەشبکات، ئەو هەنگاوە یەدەگی دراوی بیانی بە خێرایی دادەماڵێت و توانای بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی سیاسەتی نەختینەیی سنووردار دەکات