جارێکیتر کورد بەشداریی ئەنجومەنی دەوڵەتی نەکرد
بۆ سێیەمجارە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆبووەوە، بەڵام هیچ نوێنەرێکی کورد بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد، کۆبوونەوەکەش کۆتایی هات و بڕیارە ئەمڕۆ دواین بڕیاری خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا:
هەرێم و ناوەند ڕێککەوتوون لەسەر مووچە
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ڕێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و پابەندییە ئەخلاقی و یاساییەکانی ماوە.
حەجاج دانی بە تاوانەکانیدا ناوە
دواین زانیارییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە،(حەجاج تکریتی) تاوانباری ئەنفال، لەکاتی لێکۆینەوەدا دانی بەوەدا ناوە لەلایەن هەواڵگیری و دەزگای ئەمنی سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە، ڕێنماییان پێدراوە کە چۆن ئەنفالکراوەکان بکوژن و ئازاری جەستەیی و دەروونییان بدەن.
سبەینێ بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و ناوەند گرنگ دەبێت
سبەینێ یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی نەوتی عێراق بهڕێوهبچێت بۆ ئیمزاکردنی دوایین ڕەشنووسی نێوان حکومەتی هەرێمو حکومەتی عێراقو کۆمپانیاکان بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی ههرێم و ئەو بابەتانەی ڕێککەوتنی هەرێم و ناوەندی دواخستووە.
هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: رێککەوتن لەسەر واژووکردنی یاداشتێکی سێقۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێم، حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدراوە و بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە رێککەوتنەکە واژوو بکرێت و لە رۆژانی ئایندەدا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دانیشتنەکانی پەرلەمان دواکەوتوون
بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک، دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوادەخرێت، چونکە ڕێژەی یاسایی خۆی تەواونەکردووە.