عێراق ئەو هەنگاوەی دەستپێکرد کە پارتی لێی دەترسا
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، رایدەگەیێنێت، عێراق بەتەواوی چووەتەناو سیستمی "ئەسیکۆدا"ی جیهانی و لە چەند مانگی داهاتووشدا دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە هەمان سیستم دیجیتاڵ دەکرێن
قاسم ئەعرەجی گەیشتە سلێمانی
وەفدێکی باڵای عێراق گەیشتە سلێمانی و سەرەتاش سەردانی مەزاری مام جەلال_ یان کرد
تۆم باراک زۆر بە بایەخەوە تویتی لەسەر کۆبوونەوەی تاڵەبانییەکان کرد
باراک لە تویتەکانیدا زۆر بە بایەخەوە باس لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکات.
عەلی زەیدی و تۆم باراک کۆبوونەوە
لە بەغداد، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا کۆبوونەوە، هەردوولاش جەختیانکردەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات
ژمارەیەک هۆزی سوننە لە عێراق داوای مەرکەزیەت دەکەن
ژمارەیەک هۆزی عەرەب کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا داوای دانانی سیستمی سەرۆکایەتی بۆ عێراق دەکەن
داوادەکرێت پێشمەرگە بخرێتە ژێر فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
پێشمەرگە بخرێتە ژێر چەتری فەرماندەیی ناوەندی، بەمەبەستی یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی پێکهاتە چەکدارەکاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات.