نەرمین مەعروف:
داوای گەڕانەوەی بڕە پارەیەک بۆ خانەنشینان دەکرێت
چەند پەرلەمانتارێک نامەیەک ئاراستەی سودانی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ساد هەزار بۆ خانەنشینان.
جومانە غەلای:
هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، تا ئێستا پلانەكانمان وەك خۆی جێبەجێكردووە و هیچ ئاماژەیەك نییە و نەبووە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت .
وەزارەتی دارایی عێراق:
هەرێم تەنها 319 ملیاری بۆ بەغدا ناردووە
بەپێی دواین ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، دەبێت هەرێم مانگانە 120 ملیار دینار بۆ ناوەند بنێرێت.
باسم عەوادی:
حکومەتی فیدراڵ پەشیماننەبووەتەوە
وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، حکومەت پەشیمان نەبووەتەوە لەڕێککەوتنەکەیی و چاوەڕوانی پابەندییەکانی هەرێمە، تا ئەویش مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.
شوان محەمەد:
مەترسی لەسەر مووچە نییە
لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو راپۆرتەی لەبارەی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو ئامادەدەكرێت و بریار لەسەر دۆسیەی نەوت دەدرێت.
چاوەڕوانی هەرێمن داهات بنێرێت
هەرچەندە هەرێم و ناوەند ڕێککەوتنیان کردووە بۆ ناردنی مووچە لەلایەن بەغدا لەبەرامبەر 120 ملیار داهاتی ناوخۆی هەرێم و نەوتی بەرهەمهاتوو، بەڵام تا ئێستا بەغدا چاوەڕوانی هەرێمە بۆ ڕادەستکردنی ئەو داهاتە.