کۆمسیۆن بڕیاری گرنگ دەردەکات
لە ڕاگەیەنراوێکی نوێدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: دامەزراندن و بەخشینەوەی زەوی قەدەغە دەكات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
نوری مالیکی هۆشداری دەدات ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لە "مەترسییەکی گەورە" دا لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، جەختی لەوە کردەوە سندووقەکانی دەنگدان ڕێگا لە دیکتاتۆرییەت و ڕەگەزپەرستی و تائیفییەت و پەراوێزخستن دەگرن.
موقتەدا سەدر هۆشیاری لە ڕووداوێکی گەورەی ناوەیی دەدات
ڕێبهرى ڕهوتى نیشتمانى شیعه ڕایدەگەیەنێت: هیوام بهچاکسازیی لەسیستمی سیاسیی لهعێراق لەدەستداوە و پێشبینی دەکهم بەهۆی ڕوداوێکی گەورەی ناوچەییەوە، هەڵبژاردن دوابخرێت.
جارێکیتر کورد بەشداریی ئەنجومەنی دەوڵەتی نەکرد
بۆ سێیەمجارە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆبووەوە، بەڵام هیچ نوێنەرێکی کورد بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد، کۆبوونەوەکەش کۆتایی هات و بڕیارە ئەمڕۆ دواین بڕیاری خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا:
هەرێم و ناوەند ڕێککەوتوون لەسەر مووچە
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ڕێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و پابەندییە ئەخلاقی و یاساییەکانی ماوە.
حەجاج دانی بە تاوانەکانیدا ناوە
دواین زانیارییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە،(حەجاج تکریتی) تاوانباری ئەنفال، لەکاتی لێکۆینەوەدا دانی بەوەدا ناوە لەلایەن هەواڵگیری و دەزگای ئەمنی سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە، ڕێنماییان پێدراوە کە چۆن ئەنفالکراوەکان بکوژن و ئازاری جەستەیی و دەروونییان بدەن.