ئەنجومەنی وەزیران بڕیارە گرنگەکەی دا
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری سەرفکردنی مووچهى مانگى 7ـى موچهخۆرانى ههرێمی دا، ئەمەش پەیوەستە بە ڕێكکهوتنى سێقۆڵی نێوان حكومهتى عێراق، ههرێم و كۆمپانیا نهوتییهكانهوه.
كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیەنرا
سبەینێ سێشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ پرسێكی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە، سەرچاوەیەكیش دەڵێت: پێدەچێت ڕێككەوتنی سێ قۆڵی نەوت و ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ داهاتی ناوخۆ بخرێتە كارنامەكەوە.
کۆمسیۆن بڕیاری گرنگ دەردەکات
لە ڕاگەیەنراوێکی نوێدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: دامەزراندن و بەخشینەوەی زەوی قەدەغە دەكات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
نوری مالیکی هۆشداری دەدات ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لە "مەترسییەکی گەورە" دا لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، جەختی لەوە کردەوە سندووقەکانی دەنگدان ڕێگا لە دیکتاتۆرییەت و ڕەگەزپەرستی و تائیفییەت و پەراوێزخستن دەگرن.
موقتەدا سەدر هۆشیاری لە ڕووداوێکی گەورەی ناوەیی دەدات
ڕێبهرى ڕهوتى نیشتمانى شیعه ڕایدەگەیەنێت: هیوام بهچاکسازیی لەسیستمی سیاسیی لهعێراق لەدەستداوە و پێشبینی دەکهم بەهۆی ڕوداوێکی گەورەی ناوچەییەوە، هەڵبژاردن دوابخرێت.
جارێکیتر کورد بەشداریی ئەنجومەنی دەوڵەتی نەکرد
بۆ سێیەمجارە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆبووەوە، بەڵام هیچ نوێنەرێکی کورد بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد، کۆبوونەوەکەش کۆتایی هات و بڕیارە ئەمڕۆ دواین بڕیاری خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.