چاویارنیوز – وەزیری وزەی توركیا باس لەوەدەکات، بۆریی نەوتی عێراق بۆ توركیا هیچ كێشەیەكی تەكنیكیی نییە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەوەی هەیە چاوەڕوانی ڕێككەوتنی هەولێرو بەغداین.
ئالپئارسڵان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندووە، بۆریی نەوتی توركیا بۆ عێراق، توانای گواستنەوەی 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەڕۆژێکدا هەیە، بەڵام هیچ کاتێک بەتەواوی توانای خۆی کارینەکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، توركیا لەڕوی تەکنیکییەوە بەتەواوی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، بەڵام چاوەڕوانی ڕێككەوتنێكی لنێوان هەولێرو بەغدا دەکات.
وتیشی: بەمدواییانە حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردوەتەوە کە ڕێککەوتنی ئێستا چیدیکە لەئاستی چاوەڕوانیدا نییەو وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی وزەی جیهانیی ئەمڕۆ نییە، ئێمە ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی نوێمان بۆ عێراق ناردووەو هاوكات پێداچونەوەش بەداڕشتنی ڕەشنوسە نوێیەکە دەکەین، بەهیواین تیمە تەکنیکییەکان بەمزوانە کۆببنەوە بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنە نوێیەکە.
دەڵێت: هێڵی بۆریی نەوتی عێراقو تورکیا ئامادەیە بۆ کارکردنو هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵام دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەکە پەیوەندیی بەلایەنی تورکیاوە نییە
وەزیری وزەی توركیا:
بۆریی نەوتی عێراق بۆ توركیا هیچ كێشەیەكی تەكنیكیی نییە
وەزیری وزەی تورکیا بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندووە، بۆریی نەوتی توركیا بۆ عێراق، توانای گواستنەوەی 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەڕۆژێکدا هەیە، بەڵام هیچ کاتێک بەتەواوی توانای خۆی کارینەکردووە.

No Comment! Be the first one.