چاویارنیوز _ ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامانجی نێوەندگیریی لە نێوان لایەنە کوردییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، سەردانی هەرێم دەکات.
میدیاکانی عیراقیش بڵاویانکردۆتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکان بۆ دەربازکردنی پرۆسەی سیاسیی عیراق لەدۆخی چەقبەستوویی، وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە، دواتر سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
وەفدەکە پێکهاتووە لە (محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی)، کە نوێنەرایەتیی بڕیاری سیاسیی زۆرینەی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و بڕیارە سەعات 11:00 بگاتە هەرێم.
وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات
بەپێی زانیاریی میدیاکانی باشووری کوردستان، ئەمڕۆ وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
No Comment! Be the first one.