چاویارنیوز ـ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی “دەستدرێژیی زایۆنی بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران” بەبێ دەركردنی هیچ بڕیارێك كۆتایی هات.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بە راگەیەندراوێكی چەند خاڵی، دانیشتن هەڵگیرا و ڕاگەیەندراوەكە جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەكات:
۱ـ هاوپشتی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئێران لە ئاکامی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
۲ـ رەتکردنەوەی رەهای پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
۳ـ پشتیوانیكردنی هەوڵ و رێوشوێنەکانی حکومەت لەبەرامبەر پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن قەوارەی زایۆنی و پاڵپشتیکردنی چالاکییە دیپلۆماسییەکان حكومەت لەسەر ئاستی ناوچەكەو نێودەوڵەتی.
٤ـ پتەوكردنی یەکڕیزی ناوخۆیی بۆ راوەستان لەدژی هەر کاریگەرییەکی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی.
پەرلەمانی عێراق: پاڵپشتی گەلی ئێران دەكەین
ڕاگەیەنراوی پەرلەمانی عێراق: هاوپشتی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئێران دەکات لە ئاکامی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

No Comment! Be the first one.