چاویارنیوز_ سهرۆكى یهكێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕایگەیاند: ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی عەرەبی بۆ پەروەردە لە بەیروت-ەوە نامهیهكى ئاراستهى سەرۆك وهزیرانى عێراق كردوهو داواى لێکردووە “مووچهى مامۆستایانو فهرمانبهران خهرجبكات”
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان باس لەوەدەکات “لەڕێکخراوێکی عەرەبی بۆ پەروەردە کە بارەگاکەی لە بەیروتە، نامەیەکی پشتگیریی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك وەزیرانى عێراق ناردووە”.
دهشڵێت: لەو نامهیهى ئاراستهى سودانى كراوه ئاماژه بهوهكراوه، پێویستە گرنگیدان بە پەروەردە و پشتیوانیی لەهەوڵەكانی پەروەردە بكرێت بۆ جێبەجێكردنی دادپهروهرى كۆمەڵایەتی لەهەموو بەشەكانی وڵاتی عێراق”.
ئاماژهى بهوهداوه، چارەسەری كێشەی مووچە، بەشداریكردنه لەجێگیركردنی پرۆسەی پەروەردەییو یەكڕیزیی نیشتمانیی”.
ڕاشیگەیانووە، لەو نامەیەدا كه ئاراستهى سودانى كراوه باسى كاریگەریی ئەم بڕیارە كراوه لەسەر ژیانی خێزانەكانی پەروەردەكارانو بەردەوامبوونی پرۆسەی پەروەردەیی لەهەرێمی كوردستان”.
لهسەر پرسی مووچه؛
ڕێکخراوێک نامهیهك ئاراستهى سودانى دهكرێت
پێویستە گرنگیدان بە پەروەردە و پشتیوانیی لەهەوڵەكانی پەروەردە بكرێت بۆ جێبەجێكردنی دادپهروهرى كۆمەڵایەتی لەهەموو بەشەكانی وڵاتی عێراق

No Comment! Be the first one.