چاویارنیوز – دوای ئەوەی ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی ڕایگەیاند کە مەسعود بارزانی فەرمانی پێکردوون بە هیچ جۆرێک نەبنە بەشێک لە هێرش و سوکایەتییەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگە ناڕەزایەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە میدیا و سێبەرەکانی ئەو حیزبە پێچەوانەی ئەو فەرمانە دەجووڵێنەوە.
سیروان غەریب ڕۆژنامەنووس لەو بارەیەوە ڕەخنەی توند دەگرێت و دەڵێت، ئەگەر ئەمە بڕیاری مەسعود بارزانی بێت، ئەوا میدیا و پەیجەکانی پارتی یەکەم لایەنن کە پێشێلی دەکەن. ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژە بەوە دەکات کە “سوپای ئەلیکترۆنی” و هەندێک میدیای سەر بەو حیزبە، سامانی گشتی بەکاردەهێنن بۆ شکاندنی کەرامەتی نووسەران، ڕۆشنبیران و گەنجانی بەهرەمەند.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕۆژانە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد و فۆتۆشۆپەوە، ناوی دەیان کوڕ و کچی بەهرەمەند دەزڕێندرێت و وێنەیان دەشێوێندرێت، تەنها لەبەر ئەوەی پاڵپشتیی سیاسییان نییە یان خاوەن دیدگایەکی جیاوازن. ئەم ڕەفتارانە وەک “تیرۆری مەعنەوی” وێنا کراون کە لەگەڵ پەیامە فەرمییەکانی حیزبەکەدا یەکناگرنەوە.
No Comment! Be the first one.